گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەت

نێچیرڤان بارزانی و حەلبوسی سەردانی ماڵی عامری دەكەن

2022.02.04 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی و حەلبوسی سەردانی ماڵی عامری دەكەن

ناس كورد_

چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا ڕایانگەیاند بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و حەسەن عەزاری سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر سەردانی ماڵی هادی عامری بكەن لە بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردوون (4_2_2022) ئامانج لەسەردانەكە تەواوكردنی دەستپێشخەری بەشداری پێكردنی هەندێك لە لایەنەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەیە لە حكومەتی داهاتوو كە سەرەتا بەسەردانی موقتەدا سەدر لە حەنانەی نەجەف دەستی پێكردووە.

 

پێشتر ڤیان دەخیل وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا لە لێدوان بۆ ماڵپەڕی حیزبەكەی ڕایگەیاند، ئەوان پێشبینی دەكەن لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پێشهاتی نوێ ڕووبدات و گۆڕانكاری لە نەخشەی بەشداریكردنەكانی حكومەت بێتە كایەوە.

 

لەلایەكتی ترەوە بەها ئەعرەجی جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق، لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ئاشكرای كرد سەدر پەیامێكی ناردووە بۆ هادی عامری بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆك وەزیران لە حكومەتی داهاتوودا بەرامبەر پاڵپشتیكردنی 40 كورسی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە لە حكومەتی داهاتوو. 

 

ئەعرەجی ئەوەشی ئاشكراكرد دەستپێشخەرییەك هەیە كە سەرجەم لایەنە شیعەكان كۆدەكاتەوە بۆ دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار. 

شاهد منزل هادي العامري يثير الجدل في مواقع التواصل الاجتماعي .