کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، چوار تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بەکوشتنی هاوڵاتییەک. . سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند:لە سەر کوشتنی هاوڵاتیەکی ناحیەی بنگرد پێنج کەس تۆمەتبار کراون و تا ئێستا چوارکەسیان دەستگیرکراون. . وتەبێژی پۆلیس وتیشی، یەکێک لە تومەتبارەکان دوێنێ دووشەممە 16ی تەمموزی 2019،خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی رزگاری کردووە و لەهەمانکاتدا بەهاوکاری پۆلیسی قەزای ڕانیە سێ تۆمەتباری دیکە دەستگیرکراون. . سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی پشکنینی ماڵی تۆمەتباراندا، دەستبەسەر چوار کڵاشینکۆف، نارنجۆکێک، یەک تاپڕ، 11 مەخزەن و 300 فیشەکی کڵاشینکۆفدا گیراوە. . ئێستا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە و پۆلیسی قەزای دووکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە. . ئاماژەی بەوەشکرد، کە تومەتبارێکی دیکەی ئەو دۆسیەی تائێستا دەستگیرنەکراوە و هێزەکانیان لە هەوڵی دەستگیرکردنیدان.