ناس کورد-
بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، دەرگایان بەڕووی گفتوگۆ لەگەڵ پارتیدا دانەخستووە و دەشڵێت، لە دانوستاندان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بۆ دەنگدان بە کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری "ناس کورد" ئامادەیبوو (پێنجشەممە 3-2-2022) ڕایگەیاند، "لەئێستادا هیچ گفتوگۆیەکمان لەگەڵ پارتیدا نییە، بەڵام دەرگای گفتوگۆمان دانەخستووە و هەمیشە کراوە بووە."
لەبارەی گفتوگۆکانیشیان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان ئەو بەرپرسەی یەکێتی ڕایگەیاند، "لەگەڵ هەموویاندا لە گفتوگۆداین، ڕۆژی شەممەی داهاتووش لەسەر ئەو پرسە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەڕێوەدەچێت."
دادگای فیدراڵی رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئامادەبوونی 2/ 3 ی پەرلەمانتارانی پێویستە.
دادگاى فیدراڵى لەنوسراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیکردووەتەوە، گەورەترین لیستی پەرلەمان تا هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریش دەكرێت پێكبهێنرێت كە 7ی شوباتی 2022 یە.