گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کونسوڵخانەى ئەمەریکا: بکوژى دۆسکی ڕووبەڕووی ئەوپەڕی سزا بکرێتەوە

2022.02.03 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
کونسوڵخانەى ئەمەریکا: بکوژى دۆسکی ڕووبەڕووی ئەوپەڕی سزا بکرێتەوە

ناس کورد-

کونسوڵخانەى ئەمەریکا لەهەولێر داوادەکات لێکۆڵینەوەى تەواو لە کوژرانى گەنجەکەى دهۆک بکرێت، کە دواى گۆڕینى رەگەزى خۆى لەلایەن برایەکییەوە کوژرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى کونسوڵخانە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە نیگەرانیەوە ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتە هەواڵیانەیە تیایاندا باس لە (دۆسکی ئازاد)ی دانیشتووی شاری #دهۆك دەکەن وەك قوربانی دەستی مومارەسەی بەدناوی کوشتن لە ژێر پاساوی "شەرەف"دا".

 

دەشڵێت "بە ڕوون و ئاشکرا ئیدانەی ئەم توندوتیژیە دەکەین و ئەو جیاکاریکردنەش کە لە ڕیشەی ئەم تاوانەدایە و داوا لە لایەنە دەسەڵاتدارەکان دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لەم کوشتنە بکەن و ئەنجامدەرەکەی ڕوبەڕوی ئەوپەڕی سزای یاسایی بکەنەوە".

 

پۆلیسى دهۆک (31-1-2022) رایگەیاند، تەرمى کەسێکیان دۆزیوەتەوە کە لەلایەن برایەکییەوە کوژراوە و کارى مەیکەپى کردووە و دوور لە کەسوکارى کوژراوە، بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئەو کوڕە ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە.  

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ (31-1-2022) لە ڕووداوێکى کوشتن ئاگادارکراونەتەوە لە گوندى بابوخکێی سەر بە ناحیەی مانگێش و تیمەکانیان چونەتە شوێنەکە و تەرمەکەیان رەوانەى پزیشکى داد کردووە.  

  

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو کەسەى کوژراوە ناوى  (د، ا) تەمەن (23 ) ساڵە و خەڵکى پارێزگاى دهۆکە، کارى مەیکەپى کردووە و دوور لە کەسوکارەکەى بەتەنها لەشوقەیەکدا ژیاوە.  

  

بەوتەى پۆلیس، بکوژەکە براى کوژراوەکەیە و دواى رووداوەکە هەڵهاتووە و لەهەرێمى کوردستان ناژى.  

  

لاى خۆیەوە، هێمن سلێمان وتەبێژى پۆلیسى دهۆک رایگەیاند، بکوژەکە کە لەدەرەوەى هەرێم دەژى چەند رۆژێک لەمەوبەر گەڕاوەتەوە دهۆک و بەتەنها براکەى خۆى بردووەتە شوێنێک و بە چەکى کڵاشینکۆف کوشتویەتى و بۆ شوینێکى نادیار هەڵهاتووە.  

  

لەبارەى ئەوەى دەوترێت گوایە کوژراوەکە رەگەزى خۆى گۆڕیوە، هێمن سلێمان وتى پزیشکى داد ئەوە یەکلایی دەکاتەوە و ناتوانن لەئێستادا ئەو بڕیارە بدەن.  

me_ga.php?id=4952me_ga.php?id=4951me_ga.php?id=4953