گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دکتۆرەکەی بە هۆکاری لەدەستدانی توانای جنسی خۆی تۆمەتبار کردبوو

ئەو پیاوەی تەقەی لە دکتۆرەکەی سلێمانی کرد گیانی لەدەستدا

2019.07.16 - 17:57
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو پیاوەی تەقەی لە دکتۆرەکەی سلێمانی کرد گیانی لەدەستدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد ئەو پیاوەی ساڵی ڕابردوو تەقەی لە دکتۆرێکی شاری سلێمانی کرد و بە سەختی برینداری کرد، لە نەخۆشخانەیەکی ئێران گیانی لەدەستدا. . سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ناس کوردی ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو، تەقەکەرەکەی دکتۆر کەمال ئەحمەد لە کاتی نەشتەرگەرییدا لە نەخۆشخانەیەکی ئێران گیانی لەدەستداوە. . بەپێی زانیارییەکان، ئەو پیاوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی سەردانی ئێرانی کردووە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکاندا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە. . کۆتایی ساڵی 2018، لە شەقامی ئۆرزدی شاری سلێمانی، پیاوێک بە دەمانچەوە چووە نۆرینگەی پزیشکی، دکتۆر کەمال ئەحمەد و تەقەی لێکرد، بەهۆیەوە بە سەختی بریندار بوو. . تەقەکردن لە دکتۆر کەمال کاردانەوەی فراوانی لە ناو میدیا و توڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکرد، بەپێی ئەو زانیاریانەی کە هاوسەری تەقەکەرەکە دوای ڕووداوەکە بڵاویکردنەوە، "دکتۆر کەمالی بەهۆکاری لەدەستدانی توانای سێکسی خۆی زانیوە بۆیە تەقەی لێکردووە." . دوای 72 کاتژمێر لە ڕووداوەکە، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەیان ڕاگەیاند و ڕادەستی دادگا کرا. . بەپێی بەدواداچوونێکی ناس کورد، لە سەر رەزامەندی و لێخۆشبوونی دکتۆر کەمال، تەقەرەکە لەلایەن دادگاوە ئازادکراوە و دواتر بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی ئێرانی کردووە، شەوی ڕابردووش لە ژێر نەشتەرگەرییدا و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئێران کۆچی دوایی کردووە. .