گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی و وردەکاریی..سەرۆکى شارەوانى سلێمانى دەگۆڕدرێت؟

2022.02.02 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی و وردەکاریی..سەرۆکى شارەوانى سلێمانى دەگۆڕدرێت؟

ناس کورد-

 

پارێزگارى سلێمانى نوسراوێکى بۆ دەستبەکاربوونى جێگرەکەى لەسەرۆکایەتى شارەوانى دەرکرد، سەرچاوەیەکیش لەشارەوانی دەڵێت تا ئێستا سەرۆکى شارەوانى دەوامى خۆى دەکات و گۆڕانکارییەکە ناڕوونە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوەکە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و واژۆى هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى لەسەرە، بڕیاردراوە لەسەر گواستنەوەى راژەى لەیلا عومەر جێگرى پارێزگار بۆ سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى.

 

سەرچاوەیەکى ئاگادار لەشارەوانى سلێمانى بۆ "ناس کورد" باسى لەوەکرد، هەرچەندە باس لەوەکراوە کە گۆڕانکاریی لەشارەوانى دەکرێت، بەڵام ئەوەى بڵاوبووەتەوە ناڕونە و سەرۆکى شارەوانى هێشتا لەکارەکانى بەردەوامە.

 

وتیشى بەپێی ئەو نوسراوەى بڵاوبووەتەوە و جێگرى پارێزگار دەبێتە سەرۆکى شارەوانى، بەڵام هێشتا ئەوە دیار نییە و بەفەرمى نوسراوى لەو شێوەیە نەگەیشتووەتە شارەوانى.

 

ناس کورد بۆ بۆ پشتڕاستکردنەوەى نوسراوەکە پەیوەندى بە پارێزگارى سلێمانییەوە کرد، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکانى نەدایەوە.

 

بڵاوبوونەوەى ئەو نوسراوە دواى ئەو هەواڵانە دێن کە باس لەگۆڕانکاریی دەکەن لەلایەن یەکێتییەوە لەبەرپرسە حکومییەکانى سلێمانى، بەڵام بەفەرمى هێشتا گۆڕانکاریی نەکراوە.