گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بزوتنەوە: پاشگری ئیسلامی لانابەین و هەر لایەنێکیش فڕێی بدات ئێمە هەڵیدەگرینەوە

2022.02.02 - 15:43
App store icon Play store icon Play store icon
بزوتنەوە: پاشگری ئیسلامی لانابەین و هەر لایەنێکیش فڕێی بدات ئێمە هەڵیدەگرینەوە

ناس کورد-

مونیرە عەلی عەبدولعەزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆنگرەی نوێدا ڕابەری بزوتنەوەکە خۆی هەڵنابژێرێتەوە و تەنها کاندیدیش هەیە بۆ جێگرەوەی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیارە ڕۆژی 5ی شوباتی 2022، بزووتنەوەی ئیسلامی لە ھەولێر و بە ئامادەبوونی 450 ئەندام، كۆنگرەی دوانزەی خۆی دەبەستێت لەژێر ناوی (كۆنگرەی ڕەسەنایەتیی ـ المؤتمر الاصالة).

 

مونیرە عەلی عەبدولعەزیز لە ڕاستەوخۆیەکی تایبەتی "ناس کورد"دا ئاشکرای کرد، "تەنها بەڕێز کامیلی حاجی عەلی خۆی پاڵاوتووە بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕابەری گشتی، ئەگەریش دەنگی تەواوی نەهێنا، ئەوا ئەندامانی کۆنگرە داوا لە ڕابەری گشتیی ئێستای بزوتنەوەکە دەکەنەوە خۆی کاندیدبکاتەوە و دووبارە دەبێتەوە بە ڕابەر".

 

لەبارەى لابردنی پاشگری ئیسلامی، مونیرە عەلی عەبدولعەزیز وتی کە ئەو بیرۆکەیە هەرگیز تەرح نەکراوە و بە هیچ شێوەیەک ناو و پاشگری بزوتنەوەی ئیسلامی لانابرێت، "هەر لایەنێکیش فڕێی بدات ئێمە هەڵیدەگرینەوە."

 


بزووتنەوەی ئیسلامیی لە تەمەنی دامەزراندنییەوە زۆرترین كۆنگرەی گرێداوە  کە 11 كۆنگرەیە و یەکەمیان لە ساڵی 1985 بەستراوە و دواترینیان ساڵی 2016 بووە.