گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەنوسی چییە؟

ڤیدیۆ؛ مەلەوانێکی وێنەگر مارێکی حەوت مەتری ئەناکۆندا هاتەبەردەمی

2022.02.02 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ مەلەوانێکی وێنەگر مارێکی حەوت مەتری ئەناکۆندا هاتەبەردەمی

ناس کورد-

گەشتی ئەمجارەی بارتولومیو بوفی، وێنەگری پیشەیی و هاوڕێکەی ئاسایی نەبوو، ئاخر ئەوەی بینییان چاوەڕواننەکراو بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو دوو هاوڕێیە لە گەشتێکی پیشەییدا ڕوویان لە ڕووباری فورموزا لە بەڕازیل کرد، بەڵام مارێکی ئەناکۆندای حەوت مەتری هاتەبەردەمیان.


لە هەنگاوێکی بوێرانەدا، بوفی وێنە و ڤیدیۆی مارەکەی گرت، دیار بوو مارەکەش ئاسودەبوو بە کامێراکە، وەک هەمیشە زمانەکەی دەرکرد و دواتر دوورکەوتەوە.

 

بوف دەڵێت، "ئەناکۆندا ئەوەندەش هێرشبەر نییە وەک ئەوەی پێموابوو، ئەو حەزی دەکرد وێنەی لە نزیکەوە بگرم."

 

دەشڵێت، "وەک لە ڤیدیۆکاندا دیارە، مارەکە بە هێواشییەوە مەلەی دەکرد و زۆر گوێی بەوەنەدا کە ئێمە لە دەوروبەری ئەوین، زیاتر خۆی سەرقاڵی کامێراکە کردبوو."

لە ڤیدیۆکاندا دیارە، مارەکە بە هێواشی مەلە دەکات و جار جاریش زمانێک دەدات لە شوشەی کامێراکە.