گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوداوەکانى کوشتن و خۆکوشتن بەراورد بە ساڵى ڕابردوو کەمیان کردووە

هەولێر؛ تۆمارکردنى سکاڵا لەلایەن ژنانەوە زیادیکردووە

2019.07.16 - 16:44
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ تۆمارکردنى سکاڵا لەلایەن ژنانەوە زیادیکردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەپێی ئامارێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانیی پارێزگای هەولێر، به‌راورد به‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ئاماری ڕووداوەکان کەمیکردووە، بەڵام سکاڵاکان زیادیانکردووە. . بەپێی ئامارێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانیی پارێزگای هەولێر تایبەت بە ئامارەکانی توندوتیژی خێزانی، لە شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، 20 حاڵه‌تی خۆسوتاندن تۆماركراون‌، لەکاتێکدا شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، 24 حاڵه‌تی خۆسووتاندن تۆماركرابوون، واتە لەمساڵدا چوار حاڵه‌ت كه‌میكردووه‌. . هەروەها له‌ شه‌ش مانگی یەکەمی 2019، شەش حاڵه‌تی کوشتنی ئافرەت تۆمارکراون، لەکاتێکدا له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2018، هەشت حاڵه‌ت تۆماركرابوون. . هاوکات لەوماوەیەدا 10 حاڵه‌تی خۆكوشتن تۆماركراون، به‌ڵام له‌شه‌ش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو 12 حاڵەت تۆمارکرابوون، بەوەش بە گشتى ڕوداوەکانى توندوتیژى کەمیان کردووە. . بەپێی ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، لەو شەش مانگەدا 14 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمارکراون، بەڵام شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا، 23 حاڵەت تۆمارکرابوون. . بەپێی ئامارەکە، سەرەڕای کەمبوونەوەی توندوتیژییەکان لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بەڵام ژمارەی تۆمارکردنی سکاڵا زیادیکردووە، بەشێوەیەک، شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، هەزار و 846 سكاڵا لەلایەن ژنانەوە تۆماركراون‌، لەکاتێکدا لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، هەزار و 621 سکاڵا تۆمارکرابوون. . .