ناس کورد-
روبەڕوبوونەوە لەنێوان ئاسایشى سلێمانى و دوو تۆمەتباردا لەسنورى راپەڕین روویدا و سێ کەس برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دوو سەرچاوەى ئاگادار بۆ "ناس کورد" باسیان لەوەکرد، هێزێکى سەر بە ئاسایشى سلێمانى لە بازگەى بانوەقەل لەسنوری گوندی توەسورانی سەر بە قەزای رانیە هەوڵى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتباریان داوە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، لەکاتى هەوڵى دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا روبەڕووبوونەوە روویداوە و تۆمەتبارێک و دوو ئەندامى ئاسایش برینداربوون.