کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد
به‌هۆى سه‌خت بوونى بارودۆخى ئابورى و گوزه‌رانى ژیان له‌ئێران، دیارده‌ى پابه‌ندبوون بههاوسهگیرى سپى زیادى كردووه، دەسەڵاتداران سزاى توندیان له‌دژى داناوه و چالاكانى مافه‌كانى مرۆڤیش پشتیوانى ده‌كه‌ن.
.
بەپێی بەدواداچوونێکی رۆژنامەوانی بی بی سی، هاوسەرگیری سپی لە ئێران بە گشتی و شاری تاران بە تایبەتی لەم چەند ساڵانەی دواییدا پەرەی سەندووە.
.
پەرەسەندی ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە گەیشتوەتە ئاستێک ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران قسەی لەسەر بکات و بە پلانی ئیمپرالى جیهانى دەزانێت کە ئامانجیەتی خێزان له‌وڵاتانى ئیسلامى به‌نمونه‌ى ئێران هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه.
.
هاوسه‌رگیرى سپى چیه؟
.
ڕێكه‌وتنێكى زاره‌كییه، له‌نێوان ڕەگەزی نێر و مێدا به‌مه‌به‌ستى گرێدانى ژێانێكى هاوبه‌ش، به‌ڵام بێ ئاشكراكردن و ئه‌نجامدانى ڕێوڕه‌سمێكى یاسایى و شه‌رعى.
.
هیچ لایەکیان هیچ جۆرە ئه‌رك و مافێكی ناکەوێتە وەک ئەوەی له‌پڕۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى ئاسایىدا هه‌یه، زیاتر له‌و په‌یوه‌ندییه دۆستایهتیهى نێوان ڕه‌گه‌زى نێر و مێ دەچێت کە له وڵاتانى ڕۆژئاوادا هه‌یه.
.
بەپێیەی ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە سزای یاسایی بۆ دانراوە و بە شاراوەیی ئەنجام دەدرێت، تا ئێستا ئامارێکی فەرمی لەسەری بڵاونەکراوەتەوە.
.
ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانى ئێران لهتۆِره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ڵین ئه‌و هاوسه‌رگیرییه زیاتر له‌شارى تارانى پایته‌ختدا بڵاوه.
.
به‌گوێره‌ى میدیاكانى ئێران، ژماره‌یه‌كى زۆرى گه‌نجان ئه‌و جۆره هاوسهرگیریهیان به‌لاوه په‌سه‌نده، ئه‌وه‌ش به پاساوى گرانى و بارگوزهرانى ژیان به‌تایبه‌ت له شارى تاران.
.
به‌پێى وته‌ى یه‌كێك لهپشتیوانانى ئه‌و هاوسه‌رگیرییه، "ئه‌و كۆت و به‌نده‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران خستویه‌تیه سه‌ریان، بێ به‌شی كردوون له‌ژیانێكى ئاسایى. ئەوەش پاڵی پێوه‌ناون بۆئه‌وه‌ى ڕێگه‌یه‌ك بگرنه به‌ر خۆیان حه‌زى پێبكه‌ن نه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانه‌وێت."
.
خامنه‌ى چى ده‌ڵیت؟
عه‌لى خامنه‌ى ڕابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئێران لەسەر ئەو بابەتە ده‌ڵێت: "هاوسه‌رگیرى سپى هیچ نیه جگه لهپلانێكى ئیمپرالى جیهانى كه ده‌یه‌وێت خێزان له‌وڵاتانى ئیسلامى به‌نمونه‌ى ئێران هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه."
.
خامنه‌یى له‌میانى كۆبونهوهیهكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌پیاوانى ئاینى وڵاته‌كه‌ى له‌مانگى ئازارى ئه‌مساڵدا ڕایگه‌یاندووه: "جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانى خێزان له ئێران‌دا بكه‌نه‌وه،چونكه دوژمنانى وڵاته‌كه‌ى سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سیستمى پێكهێنانى خێزان له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا له‌نێو ببه‌ن."
.
خامنه‌ى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه:" سه‌رمایه‌دارى جیهانى و زایۆنیزم كه دوو دوژمنى مرۆڤایه‌تین نزیكه‌ى 100 ساڵه هه‌وڵى قه‌ڵاچۆكردن و له‌ناوبردنى خێزان ده‌ده‌ن، له‌هه‌ندێ وڵات له‌و كاره‌یاندا سه‌ركه‌وتووبون و له‌هه‌ندێ وڵاتى تریش وه‌كو ئێران شكستیان هێناوه، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌وڵده‌ده‌ن و كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پیلانه‌یان سه‌ربخه‌ن."
.
سزاكانی چین؟
به‌پێى فه‌تواى پیاوانى ئاینى ئێران، ئه‌گه‌ر یه‌كێك ئه‌و جۆره هاوسهرگیریهى به‌سه‌ردا سه‌لما، ئه‌وا سزاى شه‌رعى ده‌درێت، واتە وه‌كو زیناكه‌ر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
.
لەبەرنبەردا ژماره‌یه‌ك له چالاكانى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ئێران، به‌رگری له سه‌ربه‌ستى له هه‌ڵبژاردنى هاوبه‌شى ژیاندا ده‌كه‌ن و دەێن: هۆكارى په‌نابردنى گه‌نجان بۆ ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه، خراپى بارودۆخى ئابورى و سه‌ختى و ناله‌بارى ژیانه له‌شاره‌كاندا.
.
هیچ ئامارێك له‌و باره‌یه‌وه له‌به‌رده‌ستتدا نیه
میدیاكارێكى به‌شى فارسى ئاژانسى بى بى سى ده‌ڵیت، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ به‌دواداچوون ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن زیاتر گه‌نجان په‌نا بۆ ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیریه ده‌به‌ن به‌ڵام هیچ ئامارێكى فه‌رمى وورد له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى ڕاستى ئه‌و دیارده نیه, ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناتوانن خۆیان ئاشكرا بكه‌ن چونكه مه‌ترسیى له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه.
.
كچكێكى ئێرانى هاوسەرگیری سپی ئەنجامداوە ڕیاگه‌یاندووه: "ئێستا كچانى ئێران له‌هیچ شتێك ناترسن "
.
وتووشیەتی: هه‌موو شتێك له‌ئێراندا قه‌ده‌غه كراوه، نه‌وه‌یه‌ك هه‌یه ناتواننێت بچێته ژێر یاساكانى وڵاته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى خۆیان له‌ژێر بارودۆخێكى سه‌ختى ئابوریدان و ئه‌وه‌ش پڕۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى ئاسایى و ته‌قلیدى سه‌خت كردووه.
.
به‌هه‌مان شێوه كچێكى دیکەی ئێرانى کە هاوسەرگیری سپی ئەنجامداوە، به‌ته‌واوه‌تى پشتیوانى دیارده‌كه ده‌كات و ده‌ڵیت:" هاوسه‌رگیرى سپى زیاتر مرۆیانهتره وه‌ك له‌هاوسه‌رگیرى ئاسایى، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى پێهه‌ڵده‌ستێت له‌ئه‌نجامى حه‌زێكى هاوبه‌شى مرۆییه‌وه‌یه، به‌بێ بوونى هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كى درێژخایه‌ن وه‌كو وه‌چه خستنه‌وه و سه‌ره‌وه‌ت وسامان پێكه‌وه‌نان...هتد"