ناس کورد-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەنجومەنی شارەوانیی پارێزگای هەڵەبجە و دەسەڵاتەکانی پەسەندکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم (سێشەممە 1-2-2022) ڕایگەیاند، "لەبەر ڕۆشنایی پەیڕەوی ژمارە (2)ی ساڵی 2019، هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران پێکهاتەی (ئەنجومەنی شارەوانی پارێزگای هەڵەبجە) و دەسەڵاتەکانی پەسەندکرد."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم هەنگاوەش پیرۆزە، تەواوکردنی پەیکەری بەڕێوەبردنی هەڵەبجە وەک پارێزگا بەردەوامە."