گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دابەشکردنی مووچە خاوتر دەبێتەوە

2022.02.01 - 09:51
App store icon Play store icon Play store icon
دابەشکردنی مووچە خاوتر دەبێتەوە

ناس کورد- 

دابەشکردنی مووچە لە هەرێم خاوتر بووەوە و مووچەی وەزارەتی پەروەردە بە دوو ڕۆژ دابەش دەکرێت، بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانیش دەڵێن، داهاتی ناوخۆ ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە و سبەی چوارشەممە تەنها مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت و بەوەش پرۆسەی دابەشکردنی مووچە خاوتر دەبێتەوە. 

 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی لیژنەی دارایی هۆکاری خاو دابەشکردنی مووچەی بۆ نەگەڕانەوەی داهاتی ناوخۆ بۆ خەزێنەی حکومەت دەگێڕێتەوە و دەڵێت، دەست بەسەر داهاتی ئیدارەی هەولێر و سلێمانیدا گیراوە. 

 

دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک لە 25ی مانگی ڕابردوو دەستیپێکردووە و تائێستا بەشێکی کەمی فەرمانبەران مووچەیان پێدراوە. 

 

پەیامێکی نوێ لە پارتییەوە بۆ یەکێتی.. ئێران چی بە بارزانی وتووە؟