گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ بڕیار لە وەزارەتی پەروەردەوە: پەروەردە: ماسک بەتەواوی ئیلزامییە

2022.01.31 - 19:18
App store icon Play store icon Play store icon
سێ بڕیار لە وەزارەتی پەروەردەوە: پەروەردە: ماسک بەتەواوی ئیلزامییە

ناس کورد-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەردەوامی پرۆسەی خوێندن بە تایبەت دوای بەرزبوونەوەى ئامارەکانی کۆرۆنا، خۆپارێزیی و بەستنی ماسک بەتەواوی ئیلزامییە بۆ مامۆستایان و خوێندکاران ئیلزامییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (31-1-2022) دەڵێت، وەک هەموو لایەک ئاگادارن بەهۆی پشووی وەرزی یەکەمی خوێندن و دۆخی کەشوهەوا ماوەیەک ناوەندەکانی خوێندن بە داخراوەیی مابونەوە، لە ئێستاشدا ئامارەکانی توشبوان بە ڤایرۆسی(کۆرۆنا و ئۆمیکرۆن) لە بەرزیدایە، بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردە و فێرکاری بە باشی بەرێوەبچێت لەوبارەیەوە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە:


1- بۆ سەلامەتیی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، خۆپارێزیی و بەستنی ماسک بەتەواوی ئیلزامییە، هەرناوەندێکی خوێندن پابەند نەبوونی تێدابێت پێویستە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا رێکاری کارگێریی پێویست بگریتەبەر.

2- داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان و خوێندکاران دەکەین کە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ قوتابیان و خوێندکارانی تەمەن (12 ساڵ) بەرەو سەرەوە منداڵەکەتان پارێزراوتر دەکات ، وەزارەتی پەروەردە هانتان دەدات و کار ئاسانیتان بۆ دەکات بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاکسین بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان.


3- بەخێوکاری قوتابیان و خوێندکاران دەتوانن فۆرمی بەڵێننامەی بەخێوکار بۆ وەرزی دووەم پربکەنەوە کەدەستەبەری خوێندنی ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی یان پاڵپشتی ماڵەوەیان بۆ قوتابییەکە دەکەن و ئەم مافە رێگەپێدراو دەبێت بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئاماژەپێکراو تا بەرواری 10ی 2ی 2022.