گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’چواردە ملیار دینار دیار نییە’’

پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ: وەزیری ئەوقاف دەوام ناکات و ئاگای لە وەزارەت نییە

2022.01.31 - 16:57
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ: وەزیری ئەوقاف دەوام ناکات و ئاگای لە وەزارەت نییە

ناس کورد-

ڕوپاك ئه‌حمه‌د، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، وەزارەتی ئـەوقاف و كاروباری ئایینی 14 ملیار و چوار 100 ملیۆن دیناری دیار نییە، ئەوەش بەپێی نوسراوی خۆیان لە 2014ەوە خزمەتگوزاری موڵکە وەقفەکانیان ڕاگرتوە، ده‌شڵێت، "وه‌زیری ئه‌وقاف ده‌وام ناكات و ئاگای له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نییه‌".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


ئه‌مڕۆ دووشەممە، 31-1-2022، ڕوپاك ئه‌حمه‌د له‌ ڕوونکردنەوەیەکدا لە فەیسبوکی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، "وەزارەتی ئـەوقاف 14 ملیار و چوار سەد ملیۆن دیناری دیار نیە، بەپێی نوسراوی خۆیان لە 2014وە خزمەتگوزاری موڵکە وەقفەکانیان راگرتوە کە بەپێی نوسراوی خۆیان دەبێت 80% ئـەو داھاتەی ئـەو موڵکانە، بۆ خزمەتگوازی ئـەو موڵکانه‌ی وەقف بێت لەگەڵ کڕینی موڵکی دیكه‌ کەچی ئـەو بڕە پارە زۆرە دیارنیە".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "دەبارەی بەدواداچونی من بۆ موڵکە وەقفەکانی ئـەوقاف رایگەیاندوە کە ئـێمە بە رێکاری یاسایی بەدواداچونمان نەکردوە، منیش دەڵێم لە جێگای وەڵامدانەوەی ئـێمە بڕۆن بە دوای پارە ون بوەکاندا، بەڵام ئـەم رونکردنەوەی وەزارەتی ئـەوقاف عوزر لە قەباحەت گەورەترە ئـەم ڕونکردنەوەیە پێمان دەڵێت، کە ئـەم وەزارەتە یان وەزیرەکەی دەوام ناکات و ئـاگای لە وەزارەتەکە نیە  یان ئـاشکراکردنی ئـەو داھاتە بەسەریان داشکاوەتەوە و ھیچ بڕە پارەیەکیان نە ھێشتوه‌تەوە و سەرجەمیان خەرج کردوە و تەنھا بە نوسین ماوە".



روپاك ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌شكردوه‌، "لە وێنە ھاوپێچەکانی بەندە زۆر بە رونی دیارە پرسیارم بە میکانیزمی یاسایی کردوە و وەزیریش واژۆی لەسەر وەڵامەکەم کردوە، بەڵام ئـەوان دەڵێن کە ئـێمە پرسیارمان نەکردوە ئـەی کێیە واژۆی کردوە؟ کێیە وڵامی داوەتەوە؟".

 

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "ئـێستا کاتی ئـەوەیە بڵێین وەزارەتی ئـەو قاف کوا ئەو چواردە ملیار  و چوار ملیۆن دیناری لە 2014ه‌وە ھیچ خزمەت گوزاریەکتان پێ نەکردوە؟، بەبیانوی قەیرانی دارایی سەرجەم خزمەتگوزاریەکانتان بۆ موڵکە وەقفەکان راگرتوە لە کاتێکدا ساڵانە ئـەو موڵکانە داھاتی خۆیان ھەبوە کەچی دیارنیە ئـەم داھاتە چوه‌تە کوێ و لە کام حیساب بانکییە".

No photo description available.