ناس کورد-
شاجوانی ئەمەریکا بۆ ساڵی 2019، لە نهۆمی 29ی باڵەخانەیەکەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی تۆڕی "فوکس نیوز"ی ئەمەریکی (دووشەممە 31-1-2022) چیسلی کریست، شاجوانی ئەمەریکا لە ساڵی 2019، دوێنێ یەکشەممە 30-1-2022، لە نهۆمی 29ی باڵەخانەیەک لە شاری نیویۆرک خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کریست نامەیەکی لەدوای خۆی جێهێشتووە و تیایدا نوسیویەتی، دەیەوێت هەموو شتەکانی بۆ دایکی جێبهێڵێت.