گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکى ئەو گوندەى کە چارەنوسی خۆى داوەتە دەست دەریا

2019.07.16 - 15:35
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکى ئەو گوندەى کە چارەنوسی خۆى داوەتە دەست دەریا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- گوندێکە لە کەنارى دەریا و لەسەردانیدا هەر لە یەکەم بینینەوە بەجۆرێک دڵڕفێنە، هەست بە دڵنیایی و هێوربوونەوە دەکەیت تێیدا، ئەوەش گوندى فایەربۆرنە لە بەڕیتانیا، کە چەند فرۆشگا و دوکانێکى کەمى تێدایە و خەڵکەکەشى بە ژیانى شوێنەکەیان ڕازین و دڵخۆشن، هۆکارەکەشى ئەوە بووە، شوێنى جوگرافى ئەو گوندە کەوتووەتە نێوان دەریایەکى فراوان و زنجیرە چیایەکى دڵڕفێن، بەڵام ئەمڕۆ توڕەبوونێکی فراوان لەنێو دانیشتوانى ئەو گوندە دروستبووە. . "ئەگەر ئەیانەوێت دەرمان بکەن لە زێدى خۆمان، ئەوا ئێمە بەرگرى لە مانەوەمان دەکەین لێرە، ئەوان چیان پێدەکرێت لەگەڵمان؟، سوپا دێننە سەرمان و شەڕمان لەگەڵدا دەکەن؟، بۆیە هەموو ڕێگاکانى دەرکردنمان لێرە داخراون"، ئالن جۆنز واى وت، کە خاوەنى خواردنگەى فایەربۆرن چیپییەن ئەوەش ئەو وتووێژەیەکە کە لە گوندەکەجا بڵاوبووەتەوە، چونکە ڕەتى دەکەنەوە لەو شوێنە ڕابگوازرێن و نازناوى "یەکەم ئاوارەى گۆڕانکارى کەشوهەواى سەرزەوى وەربگرن". . دانیشتوانى گوندى فایەربۆرن، دابەشبوون بەسەر 400 ماڵدا، گوندە دڵڕفێنەکەش کەوتووەتە نێوان سنەودۆنیا و دەریاى ئیرلەندى و دەمى دەریاى ماوداش، بەڵام گۆڕینى کەشوهەواى سەرزەوى و بەرزبوونەوەى ئاستى ڕوى دەریا و تێکچوونى پلەى گەرماى ناوچەکە، هەڕەشە لە مانەوەى ئەو گوندە دەکات، شارەزایان و پسپۆڕانیش ئاماژەیان بەوەکردووە، ناتواندرێت چی دیکە پارێزگارى لە گوندەکە بکرێت لە شەپۆل و گەردەلولى دەریاکە و لافاو، هەروەها ئەگەرى ژێر ئاو کەوتنى تەواوەتى گوندەکە. . هەر ئەو مەترسیانە وایان کردووە، دەستەڵاتدارانى ناوچەکە بڕیارى ئەوە بدەن کە دەبێت دەست لە گوندەکە بشۆنەوە و چۆڵى بکەن. . . بەگوێرەى پلانى چۆڵکردنى گوندەکە، کە بەشێکى زانیارییەکانى کۆبوونەوە بۆ ئەو مەبەستە بڵاوبوونەتەوە، داوا لە سەرجەم دانیشتوانى فایەربۆرن دەکرێت بۆ ئەوەى گوندەکە جێبهێڵن، پاشانیش بەتەواوى ژێرخانى گوندەکە هەڵدەتەکێندرێت، بەگوێرەى ئەو پلانە، تەواوى ڕێگاکان و خانو و دوکان و تەلارەکانى ئەو گوندە لە ڕەگەوە دەردەکرێن، تەنانەت هێڵى ئاسنین و یانەى گۆڵفى ناوخۆیی گوندەکەش بەتەواوى لەناودەبرێن بەر لەوەى شوێنەکە ژێرئاو بکەوێت، بەرپرسانیش لە کۆبوونەوەیەکى مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ ئەو پلانانەیان داناوە و هیواخوازن تا ساڵى 2045 بەتەواوى جێبەجێبکرێن. . گەر هەنگاوەکانى چۆڵکردنى فایەربۆرن سەربگرێت، دەبێتە یەکەمین کۆمەڵگاى نیشتەجێبوونى پێشکەوتوو، کە بەرەو وشکانى کۆچبکەن لە ترسى تێکچوونى کەشوهەواى ناوچەکەیان، ئەو گوندەش دەبێتە یەکەم خاڵى سەر نەخشەى ڕۆژئاواى بەڕیتانیا کە دەسڕدرێتەوە. . لە دیوارى فایەربۆرن لە ڕوى دەریاوە، گەر بڕوانى دەبینیت کە ڕوبەڕوى ئەو دەریایە گوندەکە چەند لاواز دەردەکەوێت و چەندە مەترسی لەسەر هەیە، کە ئاسانترین شەپۆلى دەریا ئەتوانێت بەسەر دیوارەکەدا سەرکەوێت. . پلانى خێرا بۆ چۆڵکردنى گوندەکە داندراوە لە ئەگەرى ئەوەى کارەساتەکە بەر لە واەى پێشبینیکراوە ڕوبدات، بۆیە لیز سافى، ئەندامێکى ئەنجومەنى فایەربۆرن دەڵێت: "ئەگەر گەردەلولێکى دەریایی لەناوچەکە ڕوبدات و شەپۆلى دەریاکان هێرش بێنن بۆ سەر فایەربۆن، ئەوا بە هەزاران کەس دەمرن، ئەوەش ئەوەیە کە بە درێژایی شەو من بیرى لێدەکەمەوە و ناهێڵێت بنوم". . ڕاستە ئەو گوندە یەکەم خاڵە کە زیانى پێدەگات، بەڵام لە سەرانسەرى بەڕیتانیادا، 200 کۆمەڵگاى نیشتەجێبوون هەن، کە دەکەونە کەناراوەکان و مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە. . .