ناس کورد-
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ڕەتیکردەوە، پارتی لەبەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆمار، پۆستی سەرۆکی هەرێمی بۆ یەکێتی پێشنیاز کردبێت و ڕایگەیاند، پۆستەکانی بەغدا پەیوەندییان بە هەرێمەوە نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (دووشەممە 31-1-2022) لەبارەی پێدانی پۆستی سەرۆکی هەرێم بە یەکێتی لە بەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند، "نازانم ئەم قسانە لەکوێ دەکرێن، ئەوەی کە ئێستا هەیە بەرەنجامی هەڵبژاردنێکە کە کراوە، هەروەها ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و سەرجەم پێکهاتەکان و بەوە سەرۆکی هەرێم و حکومەت و سەرجەم پۆستەکانی دیکە دیاریکراون."
ئاماژەی بەوەشکرد، "پۆستەکانی بەغدا هیچ پەیوەندییەکیان بە پۆستەکانی هەرێمەوە نییە و نابێت پەیوەندییەکان و دۆخی بەغدا کاریگەری لەسەر دۆخی هەرێم دروست بکات."
وتیشی، "نە پۆستەکانی بەغدا و نە هەرێم تاپۆ نین لەسەر هیچ لایەن و کەسێک، بەڵکو بە میکانزیمی هەڵبژاردن و سیاسی دیاری دەکرێن."
زیاتر بخوێنەرەوە: ڕاپۆرتێک ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بارزانی و قائانی ئاشکرا دەکات