ناس کورد-
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەدوای گەیشتنی بە نەجەف و بەر لە کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدڕ ڕایگەیاند، سەردەمی دەستوەردانی دەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق بەسەرچووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەلبوسی لەدوای گەیشتنی بە نەجەف (دووشەممە 31-1-2022) تویتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "سەردەمی دەستوەردانی دەرەکی لەپێکهێنانی حکومەتی عێراق بەسەرچووە، ئەمڕۆ چیا و بیابانەکانی عێراق هاتون بۆ نەجەف بۆ گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتێکی عێراقی، نە ڕۆژهەڵاتی و نە ڕۆژئاوایی."
زیاتر بخوێنەرەوە: ڕاپۆرتێک ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بارزانی و قائانی ئاشکرا دەکات
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 31-1-2022، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر لەسەر پێشنیازی مەسعود بارزانی مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدڕ گەیشتنە نەجەف.
لە پەیامیکدا مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، "لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو، لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن."