گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەسەر بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کچێک خۆی کوشت

2022.01.31 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کچێک خۆی کوشت

ناس کورد- 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کچێکی تەمەن 15 ساڵ لە میسڕ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، دایک و کچێکیش بەتۆمەتی پاڵنانی کچەکە بۆ ئەو کارە دەستگیرکران. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "شروق"ی میسڕی، کچێکی تەمەن 15 ساڵ بەناوی هایدی لەدوای ئەوەی بەبێ ئاگاداری خۆی چەند وێنەیەکی گیرابوو و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرابووەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

 

ئامۆزایەکی کچەکە ڕایگەیاندووە، "ئەویش وەک هەر کچێکی دیکە لەگەڵ هاوڕێکانیدا وێنەی گرتووە، بەڵام لەکاتێکدا کە ئەو خۆی گۆڕیوە یەکێک لە هاوڕێکانی وێنەی گرتووە و ناردوویەتی بۆ کوڕە هاوڕێکانی، ئەوانیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردووەتەوە. 

 

 لەسەر ڕووداوەکە دایک و کچێک دەستگیرکراون و تۆمەتبارکراون بەوەی بوونەتەهۆی پاڵنانی کچەکە بۆ خۆکوشتن، بەوەی وێنەی کچەکەیان ناردووە بۆ چەند گەنجێک و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و بووەتەهۆی خۆکوشتنی کچەکە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای بڵاوبوونەوەی وێنەکان، دۆخی کچە 15 ساڵانەکە تێکچووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.