ناس کورد-
شانەى میدیاى ئەمنى عێراق کوژرانى شەش چەکدارى داعشى لەنەینەوا راگەیاند، بەهۆى بۆردومانى ئاسمانى فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەیاننامەیەکى شانەى میدیاى ئەمنى، بۆردومانەکە لەرێگەى فڕۆکەى ئێف ١٦ەوە ئەنجامدراوە بۆسەر مەفرەزەیەکى شەش کەسى داعش لەناو پێگەکانیان لەنزیک گوندى شێخ یونس لە نەینەوا وسەرجەمیان کوژراون.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە بنەبڕکردنى داعش و هێرشکردنە سەر ئەو رێکخراوە.