گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

بڕیارێکی نوێ لەبارەی مووچەی توێژێک دەرکرا

2022.01.30 - 16:39
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکی نوێ لەبارەی مووچەی توێژێک دەرکرا

ناس کورد- 

بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە سبەینێەوە مووچەی شەھیدانی شەڕی داعش لەڕێگەی بەرێوبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدانەوە لە خەزینەکانی حکوومەت وەردەگیرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم (یەکشەممە 30-1-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "لە چوارچێوەی پەیڕەو و ڕێنماییەکانی یاسای چاکسازیدا ھەماھەنگی لە نێوان وەزارەتی پێشمەرکە و وەزارەتی کاروباری شەھیدان و وەزارەتی ناوخۆدا کراوە بە مەبەستی گواستنەوەی شەھیدان و ڕێکخستنیان لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان، وەکو قۆناغی یەکەم دۆسیەی شەھیدانی شەڕی داعش پاش پشکنین و وردبینی و ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران گواسترایەوە بۆ وەزارەتی کاروباری شەھیدان بۆ ئەوەی مانگی یەکی ئەمساڵ مووچەیان کە سبەی دابەش دەکرێت، لە بەڕێوبەرایەتییەکانی شەھیدانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک دابەش بکرێت و لەگەڵ کەسوکاری شەھیدان قسە کراوە و لە خەزێنەکانی حکوومەت دابەش دەکرێت.''

 

زیاتر بخوێنەرەوە: خشتەی مووچەی سبەینێ ئاشکرا کرا

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە ھەمان ڕێکاریش بەپێی ڕێنمایی ژمارە پێنج دۆسیەی شەھیدانی وەزارەتی ناوخۆش لە دوو ھەفتەی داھاتوودا ڕێکاری پێویستیان بۆ دەگیرێتە بەر، بۆ ئەوەی لە مانگەکانی داھاتوودا ئەوانیش بگوازرێنەوە سەر وەزارەتی کاروباری شەھیدان و دۆسیەکانیان ڕێک بخرێت.''

 

باسی لەوەشکردووە، ''ئەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە ھەمووی تەواو بووە و تێبینی لەسەر ھەندێک ھەبووە، ئەوانیش پشکنینیان بۆ کراوە و دەگوازرێنەوە و لە قۆناغی یەکەمدا ٦٩ دۆسیە ماون و ھەزار و ١٨ گواستراونەتەوە و ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ لە دوو ھەفتەی داھاتوودا کاری لەسەر دەکەین و سەرجەم شەھیدان دەگوازرێنەوە بۆ سەر وەزارەتی کاروباری شەھیدان و بە ھەمان شێوە شەھیدانی دەزگای ئاسایش ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.''

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ''ھەر وارسی شەھیدێک بۆی ھەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بکەن و لە کاتی بوونی ھەر سکاڵایەک لەسەر شێوازی دابەشکردنی مووچەکەیان ئەم وارسانە بەپێی یاسای ژمارە ٩ی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدان لە داھاتوودا لە سنووری وەزاەرتمان سوودمەند دەبن.''