ناس کورد-
لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی سێ هاوڵاتی لە ماڵێکدا بەهۆی لێچوونی سۆپای غازەوە گیانیان لەدەست دا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی تایبەت بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە (30-1-2022) دایكێك و دوو منداڵەکەى بەهۆی لێچوونی سۆپای غازەی ماڵەكەیان گیانیان لەدەست داوە.
وتیشی، "خێزانەکە کوردن، دایکەکە تەمەنی 50 ساڵە، کچەکەی تەمەنی 11 ساڵە و کوڕەکەشی 10 ساڵانە".