گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆچەر بیرکار سەردانی هەرێم دەکات

دەوامی فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاسایی دەکرێتەوە

2019.03.13 - 11:26
دەوامی فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاسایی دەکرێتەوە

 

ناس کورد-

 

له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوه‌وه‌ ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت و زانكۆكان و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاسایی ده‌بێته‌وه‌، ئەوەش بەپێی بڕیارێکی وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان.

پێشتر بەشی زۆری فەرمانبەرانی وەزارەتە جیاوازەکان لەنێویاندا وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەهۆی سیستمی پاشەکەوتکردنی مووچەوە کاتەکانی دەوامکردنیان کەمکردبوویەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەی، د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کۆبوونەوەیەکدا ڕایگەیاندووە،  دوای تێپه‌ڕاندنی چوار ساڵ پڕ له‌ قه‌یرانی دارایی لێره‌ به‌دواوه‌ زانكۆكان و دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی بالا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێ ده‌نێنه‌ قۆناغێكی نوێی زانستی و ئه‌كادیمی، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشەكه‌وتی موچه‌، "بۆ باشتر ڕاییكردنی كاره‌كانمان له‌ وه‌زاره‌ت و زانكۆكان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوه‌وه‌ ده‌وامی سەرجەم دامەزراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاسایی دەبێتەوە."

 

هەروەها وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، له‌سه‌ر داوای د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین/ هه‌ولێر، بانگهێشتی كۆچه‌ر بیركار  کراوە تا له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ ئه‌نجامدانی سمینارێك و به‌شداریكردن له‌ وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به‌ بواری بیركاری له‌ كوردستان.

کۆچەر بیرکار خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و دانیشتووی وڵاتی بەریتانیایە، لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا مەدالیای فیڵدسی بەدەستهێنا کە گرنگترین و بەناوبانگترین خەڵاتی نێودەوڵەتی بواری ماتماتیكە.