ناس کورد-
لەسەر ڕێگای سەرەکی هەڵەبجە - سەیدسادق و بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە کەسێک گیانی لەدەست دا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، 30-1-2022، کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی هەڵەبجە - سەیدسادق و لە نزیك گوندی کشێدەری ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تویۆتا - هایلکس) وەرگەڕا و "لە ئەنجامدا بەداخەوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سەرنشینێک و برینداربوون شۆفێرەکەی".
دەشڵێت، "لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە".