ناس کورد-
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لەبارەی دیارنەمانی داهاتی وەزارەتەکە وەڵامی پەرلەمانتارێک دەداتەوە و دەڵێت، داھاتەکەی دەچێتە سندوقێکی تایبەت لەخەزێنەی حکومەت کە پێی دەوترێ سندوقی (الامانات) و پارێزراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێم (یەکشەممە 30-1-2022) ڕایگەیاند، "خاتونێک بەناوی رووپاک ئەحمەد وەرتی کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە، دوور لە شێوازو ئەتەکێتی قسەکردن ھێرشێکی ناڕەوای کردووەتە سەر وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی."
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێویستی دەزانین ئەم روونکردنەوەیە بۆڕای گشتی رابگەیەنین:
١⁄ ئەندامی بەڕێزی پەرلەمان پێویستە لەڕێگای پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان و شێوازی تایبەتەوە بەدواداچوون بکات، بۆ بەدەستخستنی زانیاری راست و دروست بۆئەمەش ھەمیشە دەرگای وەزارەت و بەڕێز وەزیر بۆھەر ئەندامێکی بەڕێزی پەرلەمان کراوەیە، بەڵام دوور لەموزایەدەی سیاسی
٢⁄دەربارەی داھاتی وەقفی موڵکەکان، داھاتەکەی دەچێتە سندوقێکی تایبەت لەخەزێنەی حکومەت کە پێی دەوترێ سندوقی (الامانات)و پارێزراوە بەپێی ( مەرجی واقف) و ھەروەھا پاڵپشت بە یاسایی ژمارە( ١١) ی ساڵی ٢٠٠٧ برگەی ( ٤ ) کەلە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە.
٣⁄ ئەو بڕە پارەیەی کەن اوبراو ئاماژەی پێداوە، بنەمای راستی تێدا نیە، وەزارەتمان لەماوەی رابردوودا پلانێکی تۆکمەی بەھەماھەنگی کەسانی شارەزا و لایەنی پەیوەندار بەمەبەستی رێکخستن و وەبەرھێنان لەموڵکە وەقفیەکان دەستپێکردووە، بۆئەوەی لەمەودوا بتوانین باشتر خزمەتی مزگەوت و موڵکە وەقفیەکان و پەرەپێدانیان بکەین.
٤⁄ حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبوودجەی گشتی ساڵانەدا زۆر لەم بڕەی ئەم ئەندام پەرلەمانە ئاماژەی پێداوە بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوت وھاوکاری مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی خەرجکردووە، هەر بۆنمونە ساڵی ۲٠۲۱ بڕی ( ٢ ) ملیار دینار لەلایەن حکومەتی ھەرێم بۆئەم مەبەستە خەرجکراوە کەزیاترە لەداھاتی کۆی گشتی موڵکە وەقفیەکانی وەزارەت.
ڕوپاک ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان (شەممە 29-1-2022) لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، تا ئێستا وهزارهتی ئهوقاف هیچ مزگهوتێكی دروست نهكردووه، لەکاتێکدا تهنها داهاتی ئهو زهوی و موڵکانهی وهقف كراون بۆ وهزارهتی ئهوقاف 1،800 یهك میار و ههشت سهد ملیۆن دیناره."
ئاماژەی بەوەشکردبوو، "بهداخهوه ساڵانه وهزارهتی ئهوقاف داهاتێكی زۆر لهم زهویانه وهر دهگرێت بهلام ئامادهنیه یهك مزگهوت دروست بكات تهنانهت گرفت بۆ ئهو كهسانهش دروست دهكات كه نیازی دروستكردنی مزگهوتیان ههیه، بهداخهوه وهزارهتی ئهوقاف بووەته مشهخۆر بهسهر ماڵەكانی خوا."