گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی شارەوانییەوە لەبارەی لێخۆشبوون لە قەرزی ئاو

2022.01.30 - 14:14
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی شارەوانییەوە لەبارەی لێخۆشبوون لە قەرزی ئاو

ناس کورد- 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لێخۆشبوونی 15% لە قەرزی ئاو بەردەوامە و تائێستا لە سلێمانی زیاتر لە سێ هەزار كەس بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی ئاو سەردانی بنكەكانی وەرگرتنی كرێی ئاویان لە سلێمانی كردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار (یەکشەممە 30-1-2022) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە ڕێژەی 15% لە قەرزی كرێی ئاو خۆش بێت، هاووڵاتییان ئەو بڕیارەی حكوومەت بە بڕیارێكی باش دەزانن و ئێستاش لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا هاوبەشانی ئاو سەردانی فەرمانگەكانی ئاو دەكەن و قەرزەكانیان دەدەنەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوەكوو ئێستا زیاتر لە سێ هەزار هاووڵاتی سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاویان لە شاری سلێمانی کردووە و بە  لێخۆشبوونی ڕێژەی  15%ی قەرزی كرێی ئاو سوودمەندبوون لە بڕیارەكەی حکوومەت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " ڕۆژانە هاووڵاتییان بەشێوەیەكی بەرچاو سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو دەکەن و سوودمەند دەبن لە بڕیارەكەی حکوومەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان." 

 

بڕیارەکە تاوەکو کۆتایی مانگی داهاتوو درێژکراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێ نەدراوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە درێژبکرێتەوە.