کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز شەوی رابردوو لە گەڕەكی قەڵاتی نوێ لە شاری هەولێر، پۆلیسێك بە دەمانچە خۆی کوشتووە، پۆلیسی هەولێریش هۆکارى خۆکوشتنەکە بۆ قەرزارى دەگەڕێنێتەوە. . هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەو كەسە لەناو شاری هەولێر پۆلیسی ڕێكاری یاسایی بووە، شەوی ڕابردوو لەڕێگەی دەمانچەوە گولەیەکی ناوە بە خۆیەوە و خۆی کوشتووە". . وتەبێژى پۆلیسى هەولێر وتیشی، بەپێی بەدواداچوونەكانی پۆلیس، هۆكاری خۆكوشتنەكەی ئەو کارمەندەیان قەرزداری بووە. . سەبارەت بەوەی کە ئایا بە دەمانچەی خۆی یاخود دەمانچەی هێزەکانی پۆلیس خۆی کوشتووە، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، هێشتا ئەوە دەرنەکەتووە و لێكۆڵینەوەكان لە ڕووداوەكە بەردەوامن. . .