گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەک لە کەشناسیی هەرێمەوە لەبارەی بەفر و بارانی سبەینێ

2022.01.29 - 22:24
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک لە کەشناسیی هەرێمەوە لەبارەی بەفر و بارانی سبەینێ

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە ئەگەری بارانی بەفر و بارانێکی کەم هەیە و دەشڵێت، تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمشەو ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆرێت و لەزۆربەی ناوچەکان دابارین رادەوستێت، بۆ بەیانی سبەینێ یەکشەممە 30-1-2022، ئەگەری دابارینی کەم بەشێوەی بەفر و باران لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ  لەناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەلاتی هەرێم هەیە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەبارەت بە پلەکانی گەرمای ئەمشەو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم  لە سەروی 0 پلەی سیلیزی دەبێت، تەنها لەناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە بەتایبەتی ناوچە سنووریەکاندا." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بۆ رۆژانی داهاتوو  پلەکانی گەرما  تاکوو رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بە بەردەوامی کەمێک روو لە بەرزبوونەوە دەکەن بە 3 تاکو ٤ پلەی سیلیزی ." 

 

هاوکات کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاندووە، بری بارانی  12 کاتژمێری (9 بەیانی تاکو 9 ئێوارە) رابردووی ئەمرۆ شەممە 29-1-2022 شارو شارۆچکەکانی هەرێم بە ملم بەم شێوەیە بوو:

هەو لێر 2.2

سلێمانی 0.1

کەرکوک 1

دهۆک 0.8

پیرمام 2.6

چەمچەمال 2

زاخۆ 1.2

شەمامک 2.3

ئاکرێ 1.2

بارزان  1.8

بازیان 1.2

دوکان 0.4

حاج ئۆمەران  1.4

هەلشۆ  5.2

خەبات 0.6

پێنجوین 0.8

ماوەت  0.6

قەلادزە  0.4

سمێلان  0.4

مێرگەسۆر 8.8

سیدەکان  0.8

چۆمان  4