ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم نوێترین ئامارەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٩٢ توشبووی نوێ تۆمارکراون و سێ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٧٠٣ )
١. پشکنین: ( ٤٣٣٩ پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: ( ٥٩٢ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: ( ٧١٧ چاکبوون)
٤. مردن: ( ٣ مردن)
ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٨١٧١٢٢ (١٤٤٤١٩٣ هەولێر، ٩١٩١٠٤ سلێمانی، ١٤٢٦٧٦٧ دهۆك، ٢٧٠٥٨ هەڵەبجە)
تووشبوون ٤٠٥٥٤١ (١٢٥٥٧٢ هەولێر، ١٣٧١٠٧ سلێمانی، ١٣٥٤١٩ دهۆك، ٧٤٤٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٨٠١٠١ ( ١١٣٤٦٩ هەولێر، ١٣٠٥٠٥ سلێمانی، ١٢٨٩٨٥ دهۆك، ٧١٤٢ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٨٢٢٦ (١٠٠٢٩ هەولێر، ٣٥٠٤ سلێمانی، ٤٦٤٠ دهۆك، ٥٣ هەڵەبجە)
مردن ٧٢١٤ (٢٠٧٤ هەولێر، ٣٠٩٨ سلێمانی، ١٧٩٤ دهۆك، ٢٤٨ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٩ی كانوونی دووەم ٢٠٢٢