ناس کورد-
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هەموو لێدوان و چاوپێکەوتن و لێدوانێکی میدیایی بۆ میدیای پارتی لە ئەندامانی حزبەکەی قەدەغە کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، تیایدا هاتووە، "لەئێستا هیچ هەڤاڵێک ڕێپێدراو نییە، چاوپێکەوتن و لێدوان بۆ کەناڵە ڕەسمی و ناڕەسمییەکانی پارتی بدات."
هەروەها بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال رادەسپێردرێت بۆ سازدانی دیداری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەپێناو دید و سیاسەت و پرۆژەی یەکێتیی لە سێکتەرە جیاوازەکاندا.
هاوکات لە نوسراوێکی دیکەدا ئاماژە بە دانانی ئەحمەد حەمەکەریم (شێخ ئەحمەدی نۆکان) کراوە وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.
زیاتر بخوێنەرەوە: هەڵوێستێک لە پارتییەوە؛ ئەگەر هۆشیار زێباری سەرنەکەوێت چی دەکەن؟