ناس كورد-
زۆرێك لە خەڵكی حەزیان لە خواردنەوەی قاوەیە لە بەیانیاندا، بە تایبەت لە وەرزی زستاندا، چونكە تەركیز زیاد دەكات و وزەی زیاتر دەبەخشێت بە لەش.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماڵپەڕی تایبەتمەندی (هێڵس لاین) دەڵێت جگە لە چالاككردن و باشتركردنی وزەی جەستە، خواردنەوەی قاوە لە بەیانیاندا حەوت سودی تریتەندروستی هەیە;
- بەرزكردنەوەی ئاستی وزەی لەش چونكە ماددەی كافینی تێدایە كە هاوكارە بۆ بەرگەگرتنی ماندوێتی زیاتر.
- كەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی جۆری دووەمی شەكرە.
- تەندروستیی مێشك و ژیری دەپارێزێت و لە توڕەیی دورت دەخاتەوە.
- هاوكاری دابەزاندنی كێشی لەش دەدات چونكە چەوری دەسوتێنێت و تەندروستیی ڕیخۆڵەكان دەپارێزێت.
- ئاستی نیگەرانی و دڵەڕاوكێ كەم دەكاتەوە، بەهۆی خواردنەوەی قاوە چیتر مرۆڤ بیر لە خۆكوشتن ناكاتەوە.
- تەندروستیی جگەر دەپارێزێت و لە زۆرێك لە نەخۆشییەكانی وەك شێرپەنجەی جگەر و چەوریی جگەر دووری دەخاتەوە.
- تەندروستیی دڵ دەپارێزێت و لە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتە.