گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەكەم وڵات گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ عێراق ڕاگرت بەهۆی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانە

2022.01.29 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
یەكەم وڵات گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ عێراق ڕاگرت بەهۆی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانە

ناس كورد-
كوەیت سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ عێراق ڕاگرت، ئەوەش بەهۆی هێرشە موشەكییەكەی دوێنێ بۆسەر فڕۆكەخانەی بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێكی هێلی ئاسمانیی كوەیت كە درەنگانێكی شەو (29-1-2022) بڵاویكردەوە هاتووە، ”دەمانەوێت ئاگاداربن كە گەشتەكان بۆ كۆماری عێراق بە شێوەیەكی كاتی ڕاگیراون دوای هاتنی زانیاری و. ڕاسپاردە لە بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەوانیی كوەیتی، ئەوەش بەهۆی دۆخی ئێستای كۆماری عێراق”.

 

جەختیكردووەتەوە كە لە دواین زانیار و بڕیارەكان ئاگاداردەكرێنەوە.

 

بەرەبەیانی دوێنێ هەینی، 28-1-2022، بە شەش موشەكی جۆری كاتیۆشا هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی بەغدا كە سەربازگەی ڤیكتۆریای ئەمریكییەكانی لێیە، یەكێك لە موشەكەكان ڕاستەوخۆ بەر فڕۆكەیەكی سكرابكراو كەوت، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نەبوو.