گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق گەیشتنی دۆخی كورۆنای بە ’’لوتكە’’ ڕاگەیاند

2022.01.29 - 08:44
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق گەیشتنی دۆخی كورۆنای بە ’’لوتكە’’ ڕاگەیاند

ناس كورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، دۆخی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا گەیشتووەتە لوتكە و جەخت دەكاتەوە كە تواناكانیان بۆ پشكنین و دیاریكردنی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن سنوردارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ لە دواین ئاماری ڕۆژانەی كۆرۆنا لە عێراق و هەرێم، هەشت هەزار و 554 حاڵەتی توشبوون تۆمار كرا، هەروەها 17 حاڵەتی مردنیش.

 

ڕیاز حەلەفی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی (29-1-2022) ڕایگەیاند، ”بەرزبوونەوەی ئاماری ڕۆژانە بۆ سەرو هەشت هەزار توشبوون مانای وایە گەیشتووینەتە لوتكەی شەپۆلەكە.


وتیشی، گۆڕاوی ئۆمیكرۆن سووكترین گۆڕاوەكانی كۆرۆنایە لەڕووی مەترسییەوە، بەڵام خێراترینیانە لە بڵاوبوونەوەدا، چونكە نیشانەكانی تەنها لە بەشی سەرەوەی بۆری هەناسەدا دەمێننەوە، ئەوەش بەپێی توێژینەوە زانستییەكان.”

 

”بەڵام هەندێك حاڵەتی توشبوونیش هەن كە پەرەدەسەنێت و دەچێتە ناو بۆری هەناسەی خوارەوە یاخود دوو سییەكان، بەپێی بەرگریی لەشی توشبوو دەگۆڕێت”، بەڕێوەبەرە گشتییەكەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق وای وت.