ناس کورد-
ئەمشەو چەند چەکدارێکی نەناسراو دەستڕێژی گولـلەیان کرد لە ماڵی دلێر غازی عوبەید، ئەفسەر لە هێزەکانی دژەتیرۆری کوردستان لە گەڕەکی ئازادی شاری کەرکوک.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، هێرشکارەکان لەناو ئۆتۆمبێلی جۆری تەکسۆنی بێ ژمارە بوون و چەند دەستڕێژێکیان کردووە بە ئاڕاستەی ماڵی ئەفسەرەکەی دژەتیرۆری یەکێتی کە لە سلێمانی دەوام دەکات.
هەر بهپێى زانيارييهكان، جگه له زيانى ماددى هيچ زيانێكى گيانى نهبووه تهنها يهكێك له ئهندامانى خێزانهكهى بههۆى پارچه شوشهى شكاوهوه به سوكى برينداربووه.