گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر وەڵامی هادی عامری دایەوە: بەردەوامین

2022.01.28 - 19:52
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر وەڵامی هادی عامری دایەوە: بەردەوامین

ناس کورد- 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا (28-1-2022) دەڵێت، گەل و نیشتمانی هێڵی سورن و جەختی دەکاتەوە کە "بەردەوامین لە حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە نیشتمان."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەشڵێت، "بەرژەوەندی خەڵک مەکەنە ئامانج".

 

تویتەکەی صەدر لە وەڵامی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحدایەکە ئەم ئەمڕۆ هەینی هۆشداری دا لە چەقبەستنی دۆخی سیاسیی وڵات و داوای لە هێزە سیاسییەکان کرد واز لە "عینادی" بهێنن و بەرژەوەندی گەل بخەنە پێش سود و قازانجی خۆیان.

 

ئەمرۆ هەینی، 28-1-2022، هادی عامری لە وتارێکیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی جەختی کردەوە لەسەر "گرنگی سازان و ڕێککەوتن لەسەر کەسێک بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتوو، هەروەها چۆنیەتی بەڕێوەبردنی قۆناغی داهاتووش" و هۆشداری دا لە "داخرانی دەرگاکە و ئەگەر ئەوەش ڕوویدا، دۆڕاوی یەکەم گەلی عێراق دەبێت."

 

عامری داواشی لە هەموو هێزەکان کرد "واز لە پێداگری بهێنن و بەرژەوەندی گەلی عێراق بخەنە پێش هەموو شتێکەوە" و وتیشی، "پێشتر من واژۆم لەسەر زۆرینەی نیشتمانی کردووە، بەڵام پێویستە ئۆپۆزسیۆن و لایەنگری هەبێت."

 

وتیشی، "پێویستە بەشێک لە شیعە، سونە و کورد لایەنگری بن، هەروەها بەشێکیان ئۆپۆزسیۆن بن، بەڵام ئەگەر شیعە لە هەردوو بەرەکەدا پشتگوێبخرێت، ئەوە ئێمە قبوڵی ناکەین، چونکە ئەوە زۆرینەی نیشتمانی نییە."

 

me_ga.php?id=4941