گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەت لەبارەى كرێی فیوزی پێوەری زیرەك ڕوونکردنەوەی دا

2022.01.28 - 13:23
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەت لەبارەى كرێی فیوزی پێوەری زیرەك ڕوونکردنەوەی دا

ناس کورد-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە و شتێك نییە بەناوی لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (28-1-2022) دەڵێت، "لە هەندێ پەیج و ئەكاونتی ساختەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە کە گوایە وەزارەتی كارەبا بۆ لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك (1000) دینار وەردەگیرێت، ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە بوونی خانەیەك لە پسوولەی كارەبا بەناوی كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە."

 

دەشڵێت، "بوونی خانەیەك بەناوی (كرێی فیوز) لە (پسوولەی هاوبەشانی كارەبا) بۆ چەند هاوبەشێكی كارگە گەورەكان دەگەڕێتەوە كە گۆڕەری تایبەت بە خۆیان هەیە و لە چاپكردنی پسوولەی نوێ، ئەم خانەیە لادەبرێت."