ناس كورد_
نرخی نەوتی خاو لە كاتی فرۆشتندا لە بازاڕەكانی ئەمڕۆ هەینی هەینی هەڵكشانێكی نوێی تۆماركرد بەهۆی ترسی بەكارهێنەران لە كەمی بەرهەم بەهۆی سیاسەتی وڵاتانی بەرهەمهێنەرەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە مامەڵەی ئەمڕۆدا (28_1_2022) نەوتی خاوی برێنت 49 سەنت گرانتر بوو بەڕێژەی (0.6) و نرخی هەر بەرمیلێكی گەیشتە 89.83 دۆلار پاش ئەوەی دوێنێ 62 سەنت دابەزی.
لە هەڵكشانی پێشتردا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 91 دۆلاری تێپەڕاند، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە 2014 كە نرخەكەی داڕما.