ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان نیوەشەوی ئەمشەو بەفربارین لە سەنتەری شاری سلێمانی دەستپێدەکات و دەشڵێت، سبەینێ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، به گوێره‌ى نه‌خشه‌كانى ئێستاى كه‌شوهه‌وا پێشبينى ده‌كرێت ئه‌مشه‌و (پێنجشەممە 27-1-2022) ئاسمانى هه‌رێم هه‌ورى ته‌واوبێت له‌گه‌ڵ بارينى نمه بارانى بچڕ بچڕ له سه‌نته‌رى شاره‌كان و له ناوچه شاخاویيه‌كان به‌فر بارين به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ريش هه‌يه له دواى نيوه شه‌و به‌فر له سه‌نته‌رى شارى سلێمانى ببارێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە،" سبه‌ى ڕۆژی هه‌ينى ئاسمانى ناوه‌ڕاستى هه‌رێم هه‌ور و نيمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارينى نمه بارانى بچڕ بچڕ و ئاسمانى ناوچه‌كانى تر هه‌ور ده‌بێت له گه‌ڵ باران بارين (نمه باران بۆ بارانى مام ناوه‌ند) هه‌روه‌ها به‌فر بارين له ناوچه شاخاویيه‌كان به‌رده‌وامى ده‌بێت تا نيوه شه‌وی ڕۆژی هه‌ينى و پله‌كانى گه‌رما (3-5) نزم ده‌بنه‌وه و ته‌م له‌هه‌ندێ ناوچه دروست ده‌بێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئه‌مه‌ش بارنى 12 كاتژمێرى ڕابردووى هه‌ندێك له ناوچه‌كانى هه‌رێم:
هه‌ولێر 6.0 ملمه
شه‌مامك 0.7 ملم
پيرمام 10.7 ملم
سلێمانى 6.2 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 1.8 ملم
دهۆك 12.3 ملم
زاخۆ 4.2 ملم
ئاكرێ 9 ملم
بارزان 0.6 ملم
بازيان 5.0 ملم
ده‌ربه‌نديخان 0.6 ملم
دوكان 1.2 ملم
هه‌ڵه‌بجه 0.2 ملم
خه‌بات 1.0 ملم
مه‌يدان 0.4 ملم
سۆران 12.4 ملم
پێنجوێن 0.2 ملم
ماوه‌ت 7.8 ملم
قه‌ڵأدزێ 8.6ملم
سمێلان 10.8 ملم
مێرگه‌سور 1.8 ملم
سيده‌كان 3.0 ملم
چۆمان 2.4 ملم
كه‌ركووك دڵۆپ دڵۆپ