ناس کورد-
به گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی كه وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆی له‌سه‌ر كردووه، بڕیاردرا به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم – سلێمانی، ده‌سه‌ڵاته‌كانی رابگیرێن، ئەوەش بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی نوسراوەکە کە ئاوات شێخ جه‌نابی وه‌زیری دارایی و ئابووری (پێنجشەممە 27-1-2022) دەریکردووە، بڕیار درا به راگرتنی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی عه‌بدولره‌حمان ساڵح ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم – سلێمانی.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه، گه‌زیزه محیه‌دین مه‌عروف، كه جێگری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌یه، كاره‌كانی رایی ده‌كات و لیژنه‌یه‌كیش بۆ چاودێری و پشكنین له هۆكاری خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان پێكده‌هێندرێت.