گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

نرخى دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانى هەرێم

2019.07.16 - 11:02
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانى هەرێم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 450  دیناری عێراقییە، هەروەها نرخی تمەن بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەشێوەیەک  100 هەزار تمەن بە 10 هەزار و 200 دینارە.   . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە  11ی تەموز 2019  بەرامبەر بە 120 و 450 هەزار دیناری عێراقییە.   . هەروەها، نرخی تمەن بەراورد بە ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، کە 100 هەزار تمەن بەرامبەر 10  هەزار و 200  دینارە، ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەیەکی زۆرە نرخی تمەن بەرامبەر دینار، 10 هەزار دیناری تێنەپەڕاندووە. .   هاوکات 100 یۆرۆ بە 135 هەزار دینارە، 100 پاوەنیش بە 150 هەزار دینارە و 100  لیرەی تورکیش بە 21 هەزار و 500  دینارە.   . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 112 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 124.5 دۆلارە. .