گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بەفەرمى سکاڵایەکى دژى ئێران بەرزکردەوە

2022.01.27 - 14:19
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بەفەرمى سکاڵایەکى دژى ئێران بەرزکردەوە

ناس کورد-

یەکێتى تۆپی پێی عێراق سکاڵایەکى دژى ئێران بۆ یەکێتى تۆپی پێی ئاسیا بەرزکردەوە، لەبارەى جیاوازى پشکنینى کۆرۆناى یاریزانان و ستافى کارگێڕى، پێش یارییە چاوەڕوانکراوەکەیان لەگەڵ ئێران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى یەکێتى تۆپی پێی عێراق، دواى گەیشتنى هەڵبژاردەى عێراق ئەنجامى پشکنینەکانیان دواکەوتووە، دواتر پشکنین بۆ شەش ئەندامى شاندەکە دوبارە کراوەتەوە و ئەنجامى سیانیان جیاواز بوون.

 

دەشڵێت، پشکنەرى تەندروستى جەختیکردووەتەوە کە سەرجەم ئەو نمونانەى وەریگرتوون نێگەتیڤ بوون جگە لەیەک یاریزان و ئەندامێکى دەستەى کارگێڕى، بەڵام دواى دوو کاتژمێر توشى شۆک بوون کاتێک پەیوەندیان پێوەکراوە کە چوار یاریزان و ئەندامێکى دەستەى کارگێڕى توشى کۆرۆنا بوون.