گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەڵامێک لە پارتییەوە بۆ یەکێتى لەبارەى ’’دۆسیەى گەندەڵى’’ زێبارى

2022.01.27 - 12:37
App store icon Play store icon Play store icon
وەڵامێک لە پارتییەوە بۆ یەکێتى لەبارەى ’’دۆسیەى گەندەڵى’’ زێبارى

ناس کورد-

 

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لەچەند رۆژى داهاتوودا ناوى  کاندیدانى سەرۆک کۆمار دواى وردبینیکردنى لەلایەن دەستەى نەزاهەوە رادەگەیەنرێت، ئەوەش دەبێتە وەڵام بۆ ئەوانەى باسى دۆسیەى گەندەڵى کاندیدەکەیان دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤیان سەبرى لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى "رووداو" وتى "ئەوەى پێشتر هەبوو لەسەر هۆشیار زێبارى دۆسیەیەکى سیاسی بوو، لەچەند رۆژى داهاتوودا ئەوە روون دەبێتەوە کاتێک ناوى کاندیدانى سەرۆک کۆمار وردبینى دەکرێت و رادەگەیەنرێت".

 

وتیشى "راگەیاندنى ناوەکان وەڵام دەبێت بۆ ئەوانەى ئەو قسەیە دەکەن".

 

ماوەى چەند رۆژێکە یەکێتى لەمیدیاکانییەوە باس لە پرسی دۆسیەى گەندەڵى هۆشیار زێبارى دەکات، کاتێک کە وەزیرى دارایی عێراق بوو لەساڵى 2016 و لەسەر چەند دۆسیەیەک لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەى لێسەندرایەوە.