گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوایەکى بەپەلە لەشارەوانییەوە لەبارەى پارەى ئاو

2022.01.27 - 10:24
App store icon Play store icon Play store icon
داوایەکى بەپەلە لەشارەوانییەوە لەبارەى پارەى ئاو

ناس کورد-

وەزارەتى شارەوانى هەرێم رایگەیاند، بڕیارى لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو تا ماوەیەکى دیاریکراو بەردەوام دەبێت و پێویستە هاوڵاتییان پەلە بکەن بۆ سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەكان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئێستا ئەو هاوبەشانەی كە قەرزاری كرێی ئاون، بەشێوەیەكی بەرچاو سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی و فەرمانگەكانی ئاو دەكەن، بۆ ئەوەی لە بڕیاری لێخۆشبوونی ئەو ڕێژەیە سوودمەند بن.

 

دەشڵێت، بڕیاری لێخۆشبوونی كرێی ئاو، تا ماوەیەكی دیاریكراو بەردەوام دەبێت، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان بەزوویی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكان بكەن و لە بڕیارەكە سوودمەند بن.