ناس کورد-
شەوی ڕابردوو هەشت کەس لەدوو ڕوداوی هاتوچۆدا لەسنورى چەمچەماڵ برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، روداوی یەکەم لەئەنجامی پێکدادانی بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ کەرکوک (بانی مەقان) لەئاکامدا شەش کەس برینداربوون و دەستبەجێ لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرا ١٢٢ گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەنزیک هەمان شوێن و کاتژمێر سێ و نیوی بەیانی بەهۆی وەرگەڕرانی ئۆتۆمبێلێکەوە ئافرەتێکی تەمەن (٣٥) ساڵ و مناڵێکی (١٠) ساڵان برینداربوون.