ناس کورد-
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا کردنەوەی پڕۆگرامی ئەمریکی ناسراو بە سوسی (SUSI)بۆ مامۆستایان و خوێندکاران لەعێراق و هەرێم راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراێکى باڵیۆزخانەکە، پڕۆگرامەکە چوار هەفتە دەخایێنێت و تێیدا دەرفەتی پەروەردەیی و ڕابەرایەتیکردن بۆ ئەو گەنجانە دەڕەخسێنێت کە خولیای فێربوونی زیاتر و بونیادنانی توانای ڕابەرایەتیکردنیان هەیە.
دەقى رگەیەنراوەکە:
باڵیۆزخانەی ئەمریکا خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی کردنەوەی پڕۆگرامی ئەمریکی ناسراو بە سوسی (SUSI) بۆ ئەم توێژانە: بۆ خوێندکارانی پێشەنگ پڕۆگرامەکە چوار هەفتە دەخایێنێت و تێیدا دەرفەتی پەروەردەیی و ڕابەرایەتیکردن بۆ ئەو گەنجانە دەڕەخسێنێت کە خولیای فێربوونی زیاتر و بونیادنانی توانای ڕابەرایەتیکردنیان هەیە. بۆ مامۆستایانی زانکۆ و مامۆستایانی خوێندنی قۆناغی دواناوەندی و توێژەران پێشبڕکێکە بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە لە بوارەکانی خۆیاندا لە ئاستی باڵادان و پڕۆگرامەکە پێنج بۆ شەش هەفەتە دەخایێنێت و لە زانکۆ و کۆلێج و ناوەندی جیاجیای #ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و دەکەوێتە مانگی حوزەیران یاخود مانگەکانی دواتری ئەم ساڵ. دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ٣١ ی ئەم مانگەیە.
لینك بۆ پێشکەشکردنی داواکاری: https://tinyurl.com/yckv9m8a