ناس کورد-
لەناحیەى هەریر سەربە پارێزگاى هەولێر دەنگى تەقەیەکى زۆر دەبیسترێت و بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەى بڵاوبووەتەوە دەردەکەوێت کە چەکى قورس بەکاردەهێنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی چەند سەرچاوەیەک، شەڕەکە لەنێوان دوو بنەماڵەدایە کە لەچەند مانگى رابردوودا شەڕ لەنێوانیان روویدا و دوبارە ئەمشەو سەریهەڵداوەتەوە.
تا ئێستا پۆلیس هیچ زانیارییەکى لەبارەى شەڕەکەوە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام دەوترێت شەڕەکە قوربانى لێکەوتووەتەوە.