گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێک لە ژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگاى هەولێرەوە

2022.01.26 - 21:59
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە ژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگاى هەولێرەوە

ناس کورد-

 

ژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگاى هەولێر رایگەیاند، جگە لە هۆڵەکان، پرسەدانان لە (کۆڵان - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی ترى گشتیى) بەهەموو شێوەیەک قه‌ده‌غه‌یه‌ و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ڕاگەیەنراوێک لە ژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگاى هەولێر

 

دواى ئەوەى ژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگاى هەولێر لە کۆبوونەوەى خۆیدا لە ڕۆژى سێشەمە 2022.1.4، پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ بابەتى پرسەدانان بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ئەوقافى هەولێری ڕاسپارد ڕا و سەرنج و پیشنیارەکانیان پێشکەش بە وەزراەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى بکەن تاوەکو بڕیار و ڕێنمایی نوێى لەبارەى پرسەدانان دەربکرێت، لە ئێستادا بە بڕیارى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى هۆڵەکانى پرسەدانان بە ڕێنمایی و ڕێنوێنى تایبەت کراوەتەوە، لەگەڵ هەموو ئەو ڕێنمایی و ڕێنوێنیانەى وەزارەت، بەهۆى ئەو دۆخە مەترسیدارەى تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەى خێراى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ (ئیمۆکرۆن) و بۆ پاراستنى سەلامەتى تەندروستى گشتیى شارەکەمان و پارێزگاریکردن لەگیانى هاوڵاتییان، جگە لە هۆڵەکان، پرسەدانان لە (کۆڵان - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی ترى گشتیى) بەهەموو شێوەیەک قه‌ده‌غه‌یه‌ و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت، بنکەکانى پۆلیس، ئاسایش، شارەوانی و موختارى گەڕەکەکان ڕاسپێردراون چاودێرى سنوورەکانى خۆیان بکەن و ڕێکارى پێویست لەبەرامبەر هەرکەسێک بگرنەبەر کە سەرپێچى دەکات.

 

بۆیە داوا لەهاوڵاتییان و هاوشاریانی سنووری پارێزگاکەمان دەکەین بۆ پارێزگاریکردن لەگیانی خۆیان و ئازیزانیان پابەندی ئەو بڕیارانەبن و جگە لەهۆڵەکان کە لەئێستادا بۆ پرسەدانان کراوەن لەهیچ شوێنێکی تر پرسە دانەنرێت.

 

ژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگاى هەولێر