ناس کورد-
نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهان بەرزترین ئاستى لەحەوت ساڵدا تۆمارکرد و نزیکبووەوە لە 90 دۆلار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە گەیشتووەتە 89.87 دۆلار، هەروەها نەوتى تەکساس گەیشتووەتە 86.62 دۆلار.
ئەو نرخە بەرزترینە لە تشرينى یەکەمى 2014 ەوە تا ئێستا.
بەپێی ئاژانسەکە، هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت، کەمى خستنەڕووى نەوت و ئاڵۆزییەکانى ئەوروپا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە.