گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی و وێنە

مستەفا کازمی بۆ چەکدارانی داعش: تاقیمان مەکەنەوە

2022.01.26 - 15:27
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمی بۆ چەکدارانی داعش: تاقیمان مەکەنەوە

ناس کورد-

ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە یاوەریی وەزیرانی بەرگریی و ناوخۆ و ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی و ئەمنیی سەردانی ناوچەیەکی ھێڵی سنووریی عێراق-سووریا لە پارێزگای نەینەوا کرد و لە بارەگای میحوەری شەشی ھێزەکانی پاسەوانیی سنوور لەگەڵ فەرماندە ئەمنیی و سەربازییەکان کۆبوویەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا (26-1-2022) ئاماژەی بەوە داوە کە مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەکەدا، ئامانجی سەردانەکەی بۆ ناوچەکە خستووەتەڕوو و رایگەیاندووە کە بەئامانجی سەرپەرشتیکردنی ئەو رێوشوێنانەی کە لەلایەن ھێزە ئەمنیی و سەربازییەکانەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەوڵەکان بۆ بەئامانجکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق گیراونەتەبەر، سەردانی ناوچەکەی کردووە و گوتوویەتی "سەردانەکەی ئەمڕۆمان بۆ ناوچەکە، جەختکردنەوەیە لەسەر بوونی دەوڵەتی بەھێز، ھەروەھا ھێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشی تەواودان بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی ھەوڵەکان بۆ بەئامانجگرتنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکەمان".

 

باس لەوەش کراوە، مستەفا کازمی بەشێک لە قسەکانی ئاراستەی تیرۆریستانی داعش کردووە و گوتوویەتی "تاقیمان مەکەنەوە، چونکە ھەر ھەوڵێک بدەن، شکست دەھێنن و باجی ھەموو ئەو کردە تیرۆریستیانە دەدەن کە ئەنجامتان داوە".

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق سەرجەم فەرماندە و ئەفسەرانی ھێزە ئەمنییەکانی راسپاردووە، بۆ ئەوەی ھەوڵی زیاتر بدەن بەئامانجی پاراستنی ناوچە سنوورییەکان.

ImageImageImageImage